هۆکاری زۆر لە دروستکردنی باڵەخەنە بە شێوازی بنەڕەتی و بوونی دەرئەنجام و دەستکەوتی گونجا، گاریگەریان هەیە؛ کە بەلە بەرچاوگرتنی هەریەک لەوانە، دەکرێت کاریگەری زۆری لە سەر پتەوبوون، خۆڕاگربوون و ڕواڵەتی باڵەخانەکە هەبێت. گەر بتانەوێت دڵنیا بن لە پتەوبوونی پێکهاتەکە، دەبێت لەسەرەتای بونیاتنانەوە، سەرەنج خستنە سەر کەرەستە و کەلووپەلەکان لە ئەجێنداتان دا هەبێت. یەکێک لە کەرەستە گرنگەکان کە لەم ڕەوتەدا زۆرتر بەکار دێت، بۆتۆن (گیراوەی لمی ورد و گەورە، بەری هاڕدراو، چیمەنتۆ)یە. لە فندانسیۆن و ژێرخانەوە بگرە تا دروستکردنی کۆڵەکەکان بەمەبەستی پتەوتر بوون، هەر هەموویان لە بۆتۆن دروست دەکرێن کە گارەنتی کەری ئاسایشی دانیشتوان دەبێت. لەبەر ئەوەی کە هەموو قوورسی پێکهاتەکە لەسەر ئەو کۆڵەکانە دەبێت، پێویستی بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بەشە لەئیشەکە سەلمێنراوە. جا پرۆسەی درستکردنی قەوارە بۆتۆنییەکان بۆ خۆی بنەما و پێوانێکی هەیە کە پێویستە ڕەچاو بکرێت. لە درێژەی ئەم بابەتە دا دەمانەوێت باسی قەوارەی چیمەنتۆی ئاسنی – ویرە (فلێزی) و کڕێنی باشترین قەوارەی بۆتۆن بکەین، لەگەڵمان بن.
قەوارەی بۆتۆن چییە و بۆ چی بەکار دێت؟
هەروەک دەزانن، پێکهاتە بۆتۆنییەکان وەک یەکێک لە پتەو و قایم ترین پێکهاتەکان دەناسرێن و لەبەر ئەم هۆیەیە کە زۆر بەکار دێن. داڕشتنی بنەڕەتی باڵەخانە یەکێک لەگرنگترین بەکارهێنانەکانی بۆتۆنە کە دەکرێت یەک لەدوای یەک بیبینن. جا بۆ ئەوەی کە ئەم پێکهاتە دروست ببێت و بنەڕەتی باڵەخانەیەک پێک بێنێت، ئەوە پێویستی بە کەرەستە و کەلووپەلی پێویست هەیە کە باشترین قەوارەی پێ ببەخشن. بۆتۆن تێکەڵێکە لە لمی ورد و گەورە و بەرد و چیمەنتۆ و ئاو کە پێکهاتەی ئەمانە دوای وشکەو بوونی تەواو، دەبێتە بۆتۆن. وەک شتەکانی دیکە کە بۆ ئەوەی شێوەیەکی دیار بە خۆیەوە بگرێت، ئەوە پێویستی بە قەوارە هەیە. بۆتۆنیش بۆ خۆگرتن پێویستی بە چوارچێوەیەک هەیە کە بە پێی چوارچێوە و شێوازێکی تایبەت، خۆی ڕاگرێت. قەوارە بۆتۆنییەکان ئەم کەرەستەیەن کە بەم مەبەستە بەکار دەهێنرێن. قەوارەی بۆتۆن بەتەواوەتی پڕدەکرێت لە کەلووپەلی دروستکردنی خانوو و دوای وشکبوونەوە، لێی جیا دەکرێتەوە. دەبێت بزانین کە قەوارەی بۆتۆن دەتوانێت لە جۆری جیاواز، پەیوەندی دار بە جۆرەکانی، بەرهەم بهێنرێت. لەگەڵ ئەمەش بەکوالێتی ترینەکانیان دەکرێت هەر ئەو قەوارە مەتاڵیانە بن. لەدرێژەدا لێکدانەوە بۆ خاڵە ئەرێنییەکانی قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵ (ویرە – ئاسنی) دەکەین.
خاڵە ئەرێنییەکانی قەوارەی مەتاڵی بۆتۆن
وێڕای بوونی جۆری زۆر قەوارەی بۆتۆن، قەوارەی مەتاڵی بۆتۆن هەندێک خاڵی لەپێشی هەیە کە لە جۆرەکانی دیکە جیای دەکاتەوە. چەند نموونە لەم خاڵە ئەرێنیانە بریتین لە:
- قایم و پتەو بوون و خۆڕاگری زۆر
- توانای هەڵگرتنی ئاسان
- نەنووستنی بۆتەنەکە بە قەوارەکەوە
- ڕێگا نەدان بە شەق و درز بردن
- نرخی گونجاو
بۆتۆن دەبێت بەتەواوەتی ڕێک و پێک و بێ کیشە لە قەوارەکە جیا ببێتەوە. قەوارەی بۆتۆن ئەمەتان بۆ دەکات کە بێ ڕوودانی هیچ کێشەیەک، لە بۆتۆنەکە دایببڕن. لەلایەکی دیکە، هەندێک لە جۆرەکانی ئەم قەوارانە لەوانەی ببێتە هۆی لێکبوونەوە و شەق بردنی بۆتۆنەکە کە قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵ ئەم کێشەتانە بۆ چارەسەر دەکات. جیا لەمانە، خاڵی ئەرێنی دیکەشی هەیە کە لێکدانەوە و باس کردنیان لە توانای چوارچێوەی ئەم نووسینەدا نییە. شیکردنەوەی جۆرەکانی قەوارەی ویرەی بۆتۆن دەتوانێت زانیاری باشمان پێ ببەخشێت، بۆیە چەند نموونە لەجۆرەکانی قەوارەکان لە درێژەدا دەخەینە بەر باس:
- قەوارەی مەتاڵی سەقامگیر: قەوارە جێگر و سەقامگیرەکان بە بۆتۆنی تەڕ پڕدەکرێن و بۆ ئەوەی کە ڕەبار(ئاسنە خڕەکانی بەکارهاتوو لەنێو بۆتۆنەکە) لەناو خۆی ڕابگریت.
- قەوارەی مەتاڵی هەڵکشان: ئەمە بۆ پێکهاتە بەرز و ڕاوەستاوەکانە بەکار دێت.
- قەوارەی بۆتۆنی لووس – سەرڕاست: قەوارەی بۆتنی لووس شتێکە وەک قەوارەی هەڵکشان و بۆ پێکهاتە زۆر گەورە و بەرزەکان وەک کۆگاکان، برج و باڵەخانە بەرزەکانی گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگ، باڵەخانە بەرزەکانی فێنک کەرەوە و هتد بەکار دێت.
- دەکرێت ئاماژە بۆ جۆرەکانی دیکەی قەوارەی بۆتۆن باسی قەوارەی ئاسۆیی، نووستوو، نیوجرسی و ئامادەکراو بدرێت.
جا ئێستا وەرن با باسی هۆکارەکانی بەرزبوونی کوالێتی قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵ (ویرە) لە ئێران دا بکەین.
باشترین قەوارە مەتاڵییە بۆتۆنییەکان لەئێران دا
قەوارە بۆتۆنییە ویرەکان لە ئێران دا بەرهەم دەهێندرێن کە دەکرێت وەک باشترینی قەوارە بۆتۆنییەکان ناوزەد بکرێن؛ لەبەر ئەوەی کە هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بەرهەم هێنانی مەتاڵ و قەوارەی مەتاڵی لە ئێران دا بە کەمترین نرخ و باشترین کوالێتی ئەنجا بدرێت. لە ئێران کارخانەکانی بەرهەمهێنانی مەتاڵ زۆرن کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند لە مەتاڵەکانمان بۆ دابین دەکەن. بۆ نموونە، کارخانەی تواندنەوەی ئاسنی ئیسفەهان یەک لەوانەیە کە ڕۆژانە بەشێکی زۆر ئاسن دەخاتە بازارەوە. لەبەر ئەوەی کە قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵی لە پۆڵا دروست دەکرێت، بۆیە ئەم پرسە دەتوانێت کاریگەری زۆری هەبێت. زۆری ئاسن، بۆتە هۆی کەم بوونی نرخی، هەروەها ئەو تەکنۆلۆژییەی کە هەیە بۆ دەرهێنانی ئاسنی بە کوالێتی بەرز، پێکهاتەی پۆڵایی باش دەخاتە بەردەست کڕیارەکانیەوە. کارخانەی زۆر گەورەی وەک فوولادی مۆبارەکە، ئەم دەرفەتەی بۆمان ڕەخساندووە. کارگە و کارخانەکان لەئێران سەرقاڵی دروستکردنی پێکهاتە مەتاڵییەکانن لەڕێگای بەکارهێنانی ئەم دەرفەت و کەلووپەلانەن کە دروستکردنی قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵی، یەکێکە لەم چالاکییانە. گەر بەدوای باشترین قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵی دان، درێژەی ئەم نووسینە بخوێننەوە.
قەوارەی بۆتۆنی ویرە (مەتاڵ) بە کوالێتی، هەرزان بکڕن
لەبەر ئەوەی کە ڕەوتی دروستکردنی خانوبەرە بۆ خۆی زۆر بەربڵاوە و تێچوویەکی زۆری هەیە، بەکارهێنانی ئامێر، ئامراز و کەرەستەی هەرزان و بە کوالێتی بەرز، دەتوانێت هزری هەر وەبەرهێنەرێک بێت. گەر بەدوای قەوارەی مەتاڵی بۆتۆنی دان بۆ دروستکردنی خانوو بەرە، باشتر وایە لەمبارەوە سەردانی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو و جێگیر بکەن و بەرهەمە حەزلێکراوەکەتان بە متمانە و دڵنیاییەوە بکڕن. فرۆشگە و مۆڵی ئاسنی “بنیامین”، لەسەر بنەمای پێشینەی دە ساڵەی خۆی لەبواری بەرهەم هێنان و دابەشکردنی جۆرەکانی قەوارەی مەتاڵی بۆتۆن و ئامێر و ئامرازەکانی باڵەخانە، توانیویە پێگەیەکی گونجاو لەم بوارەدا بەدەست بخات و کوالێتی بەرهەمەکانی خۆی، لە بازاری فرۆش، بۆ کڕیارەکانی بسەلمێنێت. کۆمەڵەی بنیامین جگە لە ڕووماڵی تەواوی بازاری ناوخۆ، لەڕێگای هەناردنی جۆرەکانی کەرەستەی مەتاڵی بۆ وڵاتانی دراوسێ، پەرەی بە ئاسۆی ڕوانگەکەی داوە. جێگیر بوونی ئەم کۆمەڵەیە لە جەمسەری ئاسن و پۆڵای وڵات واتە شاری ئیسفەهان، لەبواری فرۆشتنی قەوارەی بۆتۆنی هەرزان بەڵام بە کوالێتی، کردوویەتی یەکەمی بێ کابەر. بۆ وەرگرتنی زانیاری زۆرتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فرۆشگەی ئاسنی بنیامین بکەن و لەگەڵ کارناسەکانمان لەم کۆمەڵەیەدا وتووێژ بکەن و ڕاوێژ وەربگرن.
قسەی کۆتایی
لەم بابەتەدا ئیوە لەگەڵ قەوارەی بۆتۆن، شوێنەکانی بەکارهێنان و جۆرەکانیتان ناسی و هۆکاری کوالێتی بەرزی قەوارەی مەتاڵی بۆتۆن لەئێرانمان لێکدایە. هەروەها کۆمەڵەی بینامین عەلیخانی، بەپشت بەستن بە زیاتر لە دە ساڵ پێشینە وەک جەمسەری قەوارەی بۆتۆنی مەتاڵی لەئێران دا، پێتان دەناسێنین. بۆ کڕێنی قەوارەی بۆتۆنی ویرە، حەتمەن سەردانی ماڵپەڕی ئەم کۆمەڵە بکەن.